١٢ ئەندامی پلەبەرزی سپای تێرۆریستی پاسداران لە مۆڵگە جیاوازەکانیان بە هۆی خەیانەت بە دەزگای ئیتلاعات، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە لە شاری ورمێ دەسبەسەر کران.
به پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”ماوەی چەند ڕۆژ لەمەوبەر، ۱۲ ئەندامی پلەبەرز، کادر و بەسیجی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ بە هۆکاری ئەوەیکە “خەیانەت لە ئیتلاعات”، بەکارهێنانی مڵک و ماڵی ئیتلاعات، بەرتیل دان، دزی و بەکارهێنانی شوێنە سەربازییەکان، لە لایەن پاراستنی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو پارێزگایە، دەسبەسەر و به شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
ناوی ٧ کەس لەو ۱۲ ئەندامەی سپا که دەسبەسەرکراون بریتین لە سەرهەنگ “عەلی حوسێنی” فەرماندەی پێشووی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شنۆ، دانیشتووی شاری ورمێ و سەرهەنگ “عێززەتی” فرماندەی یەکەی ۳۰۹ی ورمێ، سەرهەنگ “ڕەمەزانی” فەرماندەی پێشووی یەکەی٣٠٩ی ئەو شارە و دانیشتووی شاری نەغەدە، پاسدار “غەفوور سەلاحی” فەرماندەی تیمی تایبەتی عەمەلیاتەکانی پاریزگای ورمێ و دانیشتووی شنۆ، بیلال باغبان بەسیجی نهێنی تایبەت و دانیشتووی شاری نەغەدە، “ئارمان نەعتی” کادری فەرمیی و کامێراوانی ئیتلاعاتی سنووری شاری شنو (کێلەشین) و دانیشتووی شاری ورمێ و “بابەک شەریفی” ئەندامی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە شنۆ و دانیشتووی شاری نەغەدە.