لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا، ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە جووتیارانی خووزستان لە بەردەم ئۆستانداری خووزستان، شۆفێرانی خانەنشینکراوی شاری تاران لە بەردەم بینای فەرمانداری تاران، کرێکارانی گرێبەستی مێترۆ لە شاری تاران لە بەردەم وێستگەی مێترۆی هەشتگرد، پشکدارانی ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتولەند لە بەردەم دادگوستەری شاری تاران و بنەماڵەی نەخۆشەکانی ” ئێس ئێم ئەی” لە بەردەم بینای گشتی وەزارەتی تەندروستی تاران، بەڕێوەچوو.
ناڕازییان دەڵێن تا ئەو کاتەی وڵامی خواست و ویستەکانمان لەلایەن بەرپرسانەوە نەدرێتەوە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێ.