سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەمریکا لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بانگەشەی فەرماندە سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەرتوانایی سەربازیی ئەو وڵاتە تەنیا چەواشەکارییە.
ژمارەیەک لە کەسایەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بە “ئەلعەرەبییە”ـیان وتووە: بەراوەردکردنی هێزەکانی ناوچەکە لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بە تەواوی جیاوازە و کۆماری ئیسلامی قەت توانایی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی جیددی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکادا نییە بەڵام بەردەوام لە ڕێگەی میلیشیا تێرۆریستییەکانییەوە کاری تێکدەرانە و تێرۆر ئەنجام دەدا هەر بەو هۆیەش تاران پێیوایە هێزێکی چەکداریی بەهێزی هەیە.
یەکێک لە بەرپرسانی سەربازیی پێنتاگۆن، بە ئاماژە بە تەقینەوەی گوماناوی ئەو ساڵانەی دوایی لە ناوخۆی ئێران و ئاگرگرتنی کەشتییەکی ڕێژیم و دواتر نقوم بوونی وتی: تا هەرکاتێک کە کۆماری ئیسلامی درێژە بەو گاڵتەجاڕییانەی بدا بۆ ئێمە هیچ گرینگ نییە کە چیان هەیە، گرینگ ئەوەیە کە راستەوخۆ ناتوانن ڕووبەڕوومان ببەنەنە.