وڵاتی کانادا ڕێگە بە خەڵکی ئێران کە دانیشتووی ئەو وڵاتەن نادا کە لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ڕێژیمی ئێراندا بەشداریی بکەن.
ڕۆژی هەینی ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هەواڵدەری “ئیرنا” لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە، ئیسمائیل مووسەوی وتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ڕیژیمی ئێران، لەگەڵ ڕەخنەگرتنی لە هاوکاری نەکردنی دەوڵەتی کانادا بۆ بەشداری کردنی خەڵکی ئێران کە نیشتەجێی ئەو وڵاتەن، وتی: لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕێژیم، بەپێی ڕێوشوێنەکان بۆ ئەوەی خەڵکی ئێرانی کە دانیشتووی کانادان، لە یەکێک لە شارە سنوورییەکانی ئەمریکا نزیک لە سنووری کانادا بەڕێوە بچێ.
مووسەوی لەو بارەوە وتی: نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە نیویۆرک لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باڵوێزی کانادا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بابەتی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێرانی لەو وڵاتەی لەگەڵدا باس کرد، بەڵام باڵوێزی کانادا ئەو بابەتەی بۆ باڵویزخانەی سووئیس لە تاران کە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی کانادایە لە ئێران نارد و خۆی هیچ ولامێکی نوێنەری ڕێژیمی ئێرانی نەداوە.
شایانی باسە کە، بەپێی ئامارێک کە ناوەندی کۆچ و کۆچبەرانی کانادا لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی بڵاوی کرەوە، زیارتر لە ٨٠٠هەزار ئێرانی لەو وڵاتەدا دەژین، پیوەندی ڕێژیمی ئێران و کانادا لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینیدا پچڕا و ڕێژیمی ئێران بۆئەوەی بتوانێ لە خاکی ئەو وڵاتە هەڵبژاردن بەڕێوە ببات دەبێ پێوەندی دیپلۆماتیکی کراوەی لەگەڵ ئەو ولاتەدا هەبێ.