کرێکارانی شارەوانی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام، ماوەی ٥ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو کرێکارانە.
هەواڵدەریی “ئیلنا” لە زاری یەکێک لەو کرێکارانە بڵاوی کردووەتەوە کە سەرەڕای دواکەوتنی پارەی ٥ مانگیان، نە تەنیا لە شاری ئاودانان، بەڵکوو تەنانەت لە ئاستی پارێزگای ئیلامیش، هیچ بەرپرسێکی حکوومەتی وڵامدەری پارەی دواکەوتووی ئەو کریکارانە نییە.
ئەو کرێکارە هەروەها ڕایگەیاندووە: “٥ مانگە پارەیان پێنەداوین و هەر جارەش کە بەدواداچوونی داواکارییەکەمان دەکەین، بەرپرسان بە بیانووی جۆراوجۆر داواکارییەکانی ئێمەیان ڕەت کردووەتەوە”.
بە وتەی یەکێک لەو کرێکارانە، ئەم پارە دواکەوتووییە، ١ مانگ و نیوی هی ساڵی ڕابردوویە لەگەڵ دواکەوتنی دابینکردنی دڵنیایی(بیمە).
باسکردنی دواکەوتنی پارەی کرێکارانی شارەوانی ئاودانان، هاوکات بووە لەگەڵ سەردانی سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیم بۆ پارێزگای ئیلام.