فائیزە هاشمی لە ژورێکدا بەناوی وتووێژی ئازاد لەگەڵ فائیزە هاشمی سەربارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی، سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە دەنگ نادا وتی: هەر چی نزیکتر دەبێنەوە بە کاتی هەڵبژاردنەکان زیاتر بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە هەڵبژاردنەکان موهەندسیی کراون.
هاشمی لە وتووێژێکی ٤ کاتژمێریدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ” کڵاب هاووس” لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: لە شەڕەدندووکی بەربژێرەکاندا کە لە دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامیی بڵاو دەبێتەوە دیارە کە کاتی زیاتر بۆ قسەکردن دەدەن بە ” ئێبراهیم ڕەئیسی” ئەو هەموو خەرجە کە لە بەرەبەرەی هەڵبژاردنەکاندا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ ڕەئیسی دەکرێ، سەلـمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە لە سەندووقی دەنگەکاندا دەنگێکی دیکە نییە.
فائیزە هاشمی لە درێژەدا بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە لە زۆربەی ناڕەزایەتییە کڕیکارییەکان، مامۆستایان و خانەنشینکراوان پشتیوانیی لە خەڵک کردووە وتی: زۆربەی ئەم ناڕەزایەتیگەلە سینفین و کەمتر لە چوارچێوەی سیاسییدا دەردەکەون و دەبێ لەهەموو کاتێکدا پشتی خەڵک بگرین وپشتیوانیی لە ماف و ویستەکانیان بکەین
ناوبراو هەروەها وتی: ئێمە لە حکوومەتێکی تەواو ئیسلامیداین و شتێک بەناو کۆماریمان نییە کە خەڵک ئەوەی دەیهەوێت لە نێو سندووقەکانی دەنگدانەوە بیهینێتە دەرەوە.