بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری شەڕە ئاسمانییەکان، بەهۆی بۆردووماکانی ئەرتەشی تورکیە لە عێراق و سووریە، لە ساڵی 2015 بۆ 2021 زیاتر لە 1500 کەسی مەدەنیی گیانیان لەدەستداوە.
گۆڤاری شەڕە ئاسمانییەکان لە ڕاپۆرتێکدا، خەساری گیانیی خەڵکی مەدەنی لە عێراق و سووریەی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیە بەراورد کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەرتەشی تورکیە لە ساڵی 2015 بۆ 2021 لە عێراق و سووریە نزیک بە 500 ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانیی ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 1500 کەسی مەدەنی.
ئەو گۆڤارە کە ژمارەی کوژراوانی خەڵکی مەدەنیی بە وردیی لێکداوەتەوە، ڕایگەیاندووە کە زۆربەی خەڵکی مەدەنی کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیەوە، لە عێراق و سووریە گیانیان لەدەستداوە، دانیشتووی ناوچە کوردنشینەکانی ئەو دوو وڵاتە بوون.
گۆڤاری شەرە ئاسمانییەکان، ئامانج لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی تورکیە لە عێراق و سووریەی، پێکانی هێزە کوردییەکان لە عێراق و سووریە ڕاگەیاندووە.