ڕێژەی هەژاریی ڕەها لە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێراندا ڕۆژ بە ڕۆژ بەرز دەبێتەوە.
بەپێی ئامار و داتا جۆراوجۆرەکان، خەڵکی ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ هەژارتر دەبن و بەشێک لە خەڵکی ئێران لە دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانەی خۆیاندا ماونەوە، لەو پیوەندییەدا بەڕێوەبەری توێژینەوەی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی(تەئمینی ئیجتماعی) لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە سەتا ١٠ی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان و بەپێی ئەو قسانەی ناوبراو ئەو ڕێژەیە لە خەڵکی ئێران ڕۆژانە کەمتر لە ٢.١٩ دۆلار کە دەبێتە نزیکەی ٥٠ هەزار تمەن داهاتیان هەیە و بەو بڕە پارەیە سەرەتاییترین پێداویستیی ڕۆژانەیان پێدابین ناکرێ.
مەسعوود نیلی، راوێژکاری ئابووریی پێشووی حەسەن ڕووحانی، ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند:” لەگەڵ کەمبوونەوەی گەشەی ئابووریی و دابەزینیی سەتا ٣٠ی داهات، ئاستی خۆشبژێوی بنەماڵەکان لە ئێران بە خێرایی دادەبەزێ و تەنانەت بە لابردنی گەمارۆکانیش دۆخی خەڵکی هەژار لە ئێراندا ئاسایی نابێتەوە بەڵکوو لە ٣٠ ساڵی ڕابردوو خرابتر دەبێ”.