مۆڵگەی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە ئاوایی سارۆقامیشی سەر بە شاری سنە ماوەیەکە گوشارەکانی بۆ سەر خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری سارۆقامیش بۆ بەسیجکردنی خەڵک زیادکردووە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ماوەیەکە هێزەسەرکوتکەرەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم، جێگیر لە مۆڵگەی ئاوایی سارۆقامیش سەر بە شاری سنە، هەوڵێکی بەربڵاویان بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ ڕیزەکانی بەسیج و بەکرێگیراویی ڕێژیم دەستپێکردووە و گوشارێکی زۆریان خستۆتەسەر بەشێک لە گوندەکانی ئەو ناوچانە و بە هەڕەشە و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک دەیانهەوێ پیلانی بەکرێگرتن و بەسیجکردنی خەڵک جێبەجێ بکەن.