کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له په‌یامێکدا بۆ مام جه‌لال، سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان سه‌باره‌ت به کۆچی دوایی شێخ جه‌نگی سه‌ره‌خۆشیی له به‌ڕێزیان کردوه.
ده‌قی په‌یامی کاک خالید عه‌زیزی:
برای گه‌وره‌و به‌ڕێزم، جه‌نابی مام جه‌لال؛ سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان!
له‌گه‌ڵ سڵاوێکی گه‌رم!
له ده‌ستچوونی برای گه‌وره‌مان کاک شێخ جه‌نگی خه‌سارێکی گه‌وره بۆ ئێوه و ئێمه و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌که‌تان و شاری کۆیه به گشتی بوو. وێڕای ده‌ربڕینی داخ‌و که‌سه‌ر له‌و خه‌ساره گه‌وره‌یه پڕ به دڵ سه‌ره‌خۆشی له ئێوه‌و له ڕێگای ئێوه‌وه له یه‌ک یه‌کی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌که‌تان ده‌که‌م.
بۆ ئێوه ته‌مه‌نی درێژ و له‌شساغی و بۆ خوالێخۆشبوو باوه‌شی لوتف‌و به‌زه‌یی خوا به ئاوات ده‌خوازم. ڕووحی شاد‌و جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێ‌و ئێوه‌ش هه‌ر ساغ‌و سڵامه‌ت بن.
به حورمه‌تی دووباره
خالید عه‌زیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٠٦/ ٠٢/ ٢٠١٦