لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خاوەن ئەنجومەنەکانی دوورخستنەوە لە ماددە هۆشبەرەکان لەبەردەم رێکخراوی خۆراک و دەرمان لە تاران، ئەندامانی شۆرای ئیسلامیی کار لە بەردەم شۆرای شاری تاران، پشکدارانی گۆڕینەوەی دراوی کریپتولەند، بۆ دووهەمین ڕۆژ لە بەردەم دادگوستەریی شاری تاران، مامۆستایانی قوتابخانەکانی تاران لەبەردەم مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی تاران و جووتیارانی خووزستان لە بەردەم ئۆستانداری خووزستان بەڕێوە چوو.
ناڕازییان دەڵێن تا ئەو کاتەی وڵامی خواست و ویستەکانمان لەلایەن بەرپرسانەوە نەدرێتەوە، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێ.