بلینکێن لەسەر گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران دەڵێ: ئەگەر کۆماری ئیسلامی لە هەر حاڵەتێکدا بشگەڕێتەوە بۆ بەرجام، سەدان گەمارۆ بەدژی ئەو ڕێژیمە هەروا بەردەوام دەبێ.
ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، وتی: پێشبینی دەکەم کە تەنانەت ئەگەر ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام، بە سەدان گەمارۆ بەدژی تاران هەروا بەردەوام دەبێ و ئەگەر ئەو گەمارۆیانە لەگەڵ بەرجام دژایەتییان نەبێ، تا کاتی گۆڕانی هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لسەر جێی خۆیان دەمێنێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەوەشی زیاد کرد کە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەڵسوکەوتیان بەدژی بانگەشەکانی خۆیانە و تا ئێستا ئەو ویستەی کە پێشاندەری خواستی ئەوان بۆ گەڕانەوەی بەرجام بێ، نیشانیان نەداوە، کە بزاندرێ ڕێژیمی ئێران بە دیاریکراوی چی دەوێ، دەوڵەتی ئەمریکا بە تارانی وتووە کە؛ دەبێ ئیزن بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی بدرێ کە چالاکییەکانی خۆی بەو شێوەیەی کە لە ڕێککەوتنێکدا تاکوو مانگی گەلاوێژ ١٤٠٠ی هەتاوی نوێ کراوەتە، درێژە پێبدا.