بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەرتەشی ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا، بنکە و بارەگاکانی سپای قودسی لە ناوەند و باشووری سووریە کردە ئامانج.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکانی سووریە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەرتەشی ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا بنکەکانی سپای قودسی لە ناوەند و باشووری سووریە و چەندین مۆڵگەی سپای قودسی لە دەمێشق، لازقییە و حۆمس کردۆتە ئامانجی هێرشەکانی.
هەواڵدەرییەکانی سووریە ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە هێرشیان کردۆتە سەر ناوەند و باشووری سووریە و زەرەر و زیانێکی زۆریان گەیاندۆتە بنکەکانی سوپای قودسی ڕێژیمی ئێران.