ڕۆژی هەینی، ۱٤ی جۆزەردانی ۱٤۰۰ی هەتاویی، ڕەزا سۆهرابی، نووسەری بەناوبانگی کوردی خەڵکی بیجار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مامۆستا سۆهرابی کۆمەڵێک کتێب و وەرگێڕان و نامیلکەی بەنرخی لەبواری ئەدەبی و کولتوورییەوە پێشکەش بە کتێبخانەی کوردیی کردووە.
“فەرهەنگی گەڕووس”، یەکێک لەو کتێبە بەنرخانەیە کە بە پێنووسی ناوبراو بۆ هۆگرانی کولتووری کوردەواری بەجێماوەتەوە.
شایانی باسە کە شاری بیجاڕ و دەوروبەریی بە هۆی ئەوەیکە گرینگییەکی تایبەتیی بۆ حکوومەتە ناوەندگەراکانی ئێران هەبووە و هەیە بەردەوام هەوڵی سڕینەوەی کەلتوور و داب و نەریت و بە تایبەت زمانی ئەو ناوچەیە دراوە و دەدرێ بەڵام لەم دواییانەدا و بە هەوڵ و تێکۆشانی مامۆستایانی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر وەکوو مامۆستا ڕەزا سۆهرابی، بە شێوەیەکی بەرچاو خەڵکی ئەو ناوچانە هۆگری زمان و فەرهەنگ و مێژووی خۆیان بوونەتەوە و هەوڵی ڕێژیمە یەک لەدوای یەکەکانی ئێران خەریکە پووچەڵ دەبێتەوە.