لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی، نەیشەکەری حەوت تەپە لەبەردەم فەرمانداریی شاری شووش، کرێکارانی شارەوانی کووت عەبدوڵا لە بەردەم دادگوستەریی شاری کاروون، پشکدارانی گۆڕینەوەی دراوی کریپتولەند لە بەردەم دادگوستەریی شاری تاران، مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئیزە لەبەردەم ئۆستانداریی خووزستان، دانیشتوانی گوندی مەنسوورە سەر بە شاری شادگان لە بەردەم فەرمانداریی ئەو شارە و کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕووی ئەهواز لەبەردەم بینای ئیدارەی گشتیی ئاوی خووزستان بەڕێوەچوو.
ناڕازییان دەڵێن تا ئەو کاتەی وڵامی خواست و ویستەکانمان لەلایەن بەرپرسانەوە نەدرێتەوە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێ.