غەریب ئابادی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ: ڕاپۆرتە نوێیەکەی بەرپرسی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی یەکلایانە و بێ بەڵگەیە و ئەم ڕاپۆرتە دەبێتە هۆی کێشە لە نێوان ئێران و ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی.
کاردانەوەکانی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش قسەکانی ڕافائێل گڕووسی بەرپرسی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، کە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە یەکەمین دانیشتنی وەرزانەی شۆرای ئاژانس وتبووی ئێران خەریکی شاردنەوەی بەرهەمهێنان و پیتاندنی ئۆرانیۆمە هاتوەتە ئاراوە.
گڕووسی لەم راپۆرتە نوێیەی خویدا باس لە شاردنەوەی ٣ دامەزراوی ناوکیی لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە دەکا و دەڵێ: ئێران ئیزن بە لێکۆڵەرەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە نادا کە لێکۆڵینەوە لەو ٣ دامەزراوە شاراوەیە بکرێ.
نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە قسەکانی گرووسی وتی: ئەم قسانەی گڕووسی بێ بنەما و بێ بەڵگەن و ئێمە نیگەرانین لە ئەو قسانەی بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی.
غەیب ئابادی لە درێژەدا وتی: ئەم قسانەی گرووسی دەبێتە هۆی کێشەسازکردن لە نێوان ئێران و ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزە هاوکارییەکانمان تووشی کێشە دەکا.
شایانی باسە کە ئەگەری ئەوەش هەیە کە ئەو ڕاپۆرتەی ئاژانس ببێتە لەمپەڕیک بۆ وتووێژەکانی بەرجام.