ئێستیڤ هانکە، مامۆستای ئابووریی زانکۆی جان هاپینکێز: لە نێوان ١٥٦ وڵاتدا ئێران لە پلەی هەشتەمین وڵاتی پڕ لە هەڵاوسان و داڕمانی ئابووریی جیهانە.
ئێستیڤ هانکە، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی”ئیسنا” بە ئاماژە بە هەڵاوسانی زۆری ئابووری و دابەزینی نرخی پارەی ئێران وتی: هەڵاوسانی زۆر سەرەکیترین هۆکارە بۆ دیاریکردنی پێوەری بێچارەیی و داڕمانی ئابووری ئێران.
ناوبراو هەروەها وتی: لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینییەوە تا ئێستا نرخی پارەی ئێران لە بەرانبەر دۆلاردا لە سەتا ٤٤ دابەزیوە و نرخی هەڵاوسانی ساڵانەی ئێران لە سەتا “چل”ە بۆیە ئێران لە ڕیزی هەشتەمی وڵاتانی داڕماوە لە بواری ئابووریدا.
ئێستیڤ هانکە دەڵێ: تەنیا ڕێگای دەربازبوونی ئێران لەم قەیران و داڕمانە ئابوورییە و داڕمان و بێنرخبوونی پارەکەی دامەزراندن و وەگەڕخستنی” هەیئەتێکی دراوی”یە.