دۆمێنیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بریتانیا دەڵێ: سیاسەتی ئێمە لەهەمبەر ئێران ڕوون و ئاشکرایە و هیچ کات ئیزن نادین ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکیی.
دۆمێنیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بریتانیا، ڕۆژی دووشەممە١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە وتی: ئێمە بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانمان هەوڵدەدەین دەستێوەردانەکانی ئێران کە هۆکاری ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ڕابوەستێنین.
وەزیری دەرەوەی بریتانیا بەجەختکردنەوە لە سەر ئەوەیکە هیچ کات ئیزن نادەن ئێران ببێتە خاوەن چەکی کۆمەڵکوژ وتی: ئێران بە پشتیوانیکردنی لە گرووپە تێرۆریستەکان لە ناوچەکەدا سەرەکیترین هۆکاری ناسەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێ پێش بە دەستێوردانەکانی بگرین.