كومیته‌ی مافی منداڵانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نوێترین بڕیارنامه‌ی خۆیدا ڕێژیمی ئێرانی به پێشێلكردنی مافی منداڵان به تایبه‌ت كچانی خوار ١٨ ساڵ مه‌حكوم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی “عه‌داڵه‌ت بۆ ئێران” به‌رزترین ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له بواری مافی منداڵان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له ژنێڤ سه‌باره‌ت به مافی منداڵان هه‌ڵبڕی.
كومیته‌ی مافی منداڵانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان حیجابی زۆره‌ملێ بۆ كچانی خوارووی ١٨ ساڵ له قوتابخانه‌كان، ساڵۆنه وه‌رزشی، هونه‌ری و فه‌رهه‌نگییه‌كان به پێشێلكردنی ئاشكرای به‌ڵێنییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زانی و گوتی به پێچه‌وانه‌ی په‌سندكراوه‌كانی كۆنوانسیۆنی مافی منداڵان ده‌جووڵێنه‌وه.
ئه‌م كومیته‌یه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ بێبه‌شكردنی كچانی ئێرانی له چوون بۆ نێو یاریگاكان و به‌شوودانی زۆره‌ملێ له خوارووی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵێدا به پێشێلكردنی كۆنوانسیۆنی مافی منداڵان ده‌ژمێردرێ.
ئه‌م دامه‌زراوه هه‌روه‌ها داوای كردوه كه قانوونی پێدانی مۆڵه‌ت به پێك هێنانی ژیانی هاوبه‌شی باوك له‌گه‌ڵ زڕ كچی خۆی و ئاسانكاری بۆ ئازاری جینسی زڕ منداڵه‌كانیان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
كومیته‌ی مافی منداڵانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه كه قانوونی ئێعدام كردنی مێرمندالان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و مافی منداڵانی كه‌مینه‌ی ڕه‌گه‌زی، مه‌زهه‌بی و ئیتنیكی و هه‌روه‌ها منداڵانی كرێكار‌و منداڵانی سه‌رشه‌قام له‌به‌ر چاو بگرێ.
به‌پێی قانوونی كۆماری ئیسلامیی ئێران كچان له ته‌مه‌نی ٩ ساڵ و كوڕان له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ ده‌توانن ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنن. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه زیاتر كچان قوربانیی به‌شوودانی زۆره‌ملی له ته‌مه‌نی ٩ ساڵی دان.
ڕێكخراوی سه‌بت و ئه‌حواڵی ئێران له ساڵی ٩١ ڕایگه‌یاند كه له شاری تاران لانیكه‌م ٧٥ حاڵه‌تی پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش له ته‌مه‌نی خوار ١٠ ساڵدا بووه.