٥ به‌كرێگیراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران له “كه‌رانه‌ی باخته‌ری” ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی دویچه‌وله، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێكخراوی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی فه‌له‌ستین ده‌ڵێن ٥ به‌كرێگیراوی ڕێژیمی ئێرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ئه‌م گرووپه به مه‌به‌ستی هه‌وڵێكی تێرۆریستی به‌دژی ئیسراییل له كه‌رانه‌ی باخته‌ری ڕاهێندراون و پاشان پڕچه‌كیان كردوون.
ڕادیۆ ئیسراییل له زمان هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێكخراوی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاند كه به‌م زووانه 5 كه‌س له لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامی‌یان له “كه‌رانه‌ی باخته‌ری” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه به ته‌مای عه‌مه‌لیاتی تێرۆریستی بوون.
ڕۆژنامه‌ی ئیسراییلیی “جروزالم پۆست” ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م كه‌سانه سه‌ر به گرووپێكن كه به “سابرین” ناسراون و له كه‌رتی غه‌ززه‌وه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی حه‌ماس دایه خۆیان گه‌یاندبووه “كه‌رانه‌ی باخته‌ری” كه ئه‌وێش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێكخراوی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی فه‌له‌ستین دایه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه گرووپی سابرین له‌به‌ر ده‌ستی كۆماری ئیسلامیدایه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م ڕێژیمه‌دا چالاكی ده‌كا، به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كان دابین كردنی سه‌رچاوه ماڵی و فێركارییه‌كانی ئه‌م گرووپه له كه‌رتی غه‌ززه دابین كراوه.
ڕادیۆ ئیسراییل ڕایگه‌یاندووه كه‌سێك به ناوی “هیشام سالم” ڕێبه‌ری ئه‌م گرووپه بووه و بڕیاری ئه‌م په‌لاماره تێرۆریستییه له “كه‌رانه‌ی باخته‌ری” له لایه‌ن ناوبراو دراوه.