کۆڵبەرێکی بە ساڵاچوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری پاوە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی بە ساڵاچووی خەڵکی نەوسوود بە ناوی “وەهبی فەتاحی” لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی گوندی شوشمێ سەر بە شاری نەوسوود بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەستدا.
جێگای ئاماژەیە کە کوڕێکی وەهبی فەتاحی بە ناوی ئەشکان فەتاحی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لە کاتی کۆڵبەریی لە سنوورەکانی شوشمێ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەستدا.