٢ فەرماندە و ٢٥ پاسداری سەر بە سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ر رێگه‌ی دێرەزوور و ته‌ندموور لە سووریە كوژران.
هەواڵدەرییەکانی سووریە بڵاویان کردۆتەوە کە ڕۆژی ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا زاده و موحسێن عه‌باسی لە فەرماندەکانی سوپای قودسی ڕێژیم له‌نێوان دێرزوور و ته‌دموور كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشه‌وه و كوژراون. هەروەها لەو بۆسەیەدا ٢٥ ئەندامی دیکەی سوپای قودسی ڕێژیم کوژراون.
ئاژانسی “مێهر”ی ئێران بڵاویكرده‌وه، عه‌بدوڵا زاده یه‌كێك بووه له دۆستەکانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران. شایانی باسە کە سپای قودسی ڕێژیمی ئێران لە سووریە لە ١٠٠ هەزار ئەندام پێکدێ کە بەشێکیان ئێرانی و بەشێکیش سووری، ئەفغانی و عێراقین.