دوکتور وەفا ڕۆستەمزادە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەکوو ١٠ کەسایەتیی باڵای نەخۆشخانەی شاهانەی ساڵفۆردی مەنچێستێری بریتانیا دەسنیشانکرا.
دوکتور “وەفا ڕۆستەم زادە” خەڵکی گوندی شمشێری سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشانە کە لەوڵاتی بریتانیا دوکتورای ئۆرتۆپێدی وەرگرتووە و وەکوو دوکتورێکی پسپۆڕ و شارەزا لە بواری ئێسکدا بۆ نەخۆشخانەی شاهانەی ساڵفۆردی مەنچێستێری بریتانیا هەڵبژێردراوە.
شایەنی باسە کە بەرهەمی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی دوکتور وەفا لەسەر سوودی گۆڕانی چۆنییەتی ڕێکخستنی ئێسقان لە سەر وێنەی چەند نەخۆشێک لە گۆڤاری ماڵپەری ڕادیۆلۆژیی بریتانیا لە چاپ دراو و بڵاو کراوەتەوە.