میلیشیا حووسیەکانی سەر بەڕێژیمی ئێران بە مووشەکی بالستیک هێرش دەکەنە سەر بێنزینخانەیەک و لە ئاکامدا ١٧ هاووڵاتیی مەدەنیی دەکوژرێن.
لەدرێژەی هێرشی مووشەکیی میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی یەمەن، ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر شاری مەرەب، بێنزینخانەیەکی کرایە ئامانج و لە ئاکامدا ١٧ هاووڵاتیی مەدەنیی کوژراون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی یەمەن، میلیشیا حووسییەکان بە پشتیوانی سپای قودسی ئێران و بە چەک و مووشەکی ئەو رێژیمە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنیی و بەردەوامە لە ئاژاوەگێڕی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.
هەر لەم پێوەندییەدا دەوڵەتی یاسایی یەمەن لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کردووە کە بەرەنگاری میلیشیا تێرۆریستە حووسییەکان کە ڕێژیمی ئێران پشتیوانییان لێدەکا ببنەوە و کۆتایی بە شەڕ و ماڵوێرانی لە یەمەندا بهێنن.