له حاڵێكدا ڕێكه‌وتی ٦ی فێوریه “١٧ی ڕێبه‌ندان” ڕۆژی به‌ربه‌ره‌كانیی له‌گه‌ڵ خه‌ته‌نه‌ی ژنانه، به‌ڵام له‌م كاته‌دا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ كه له هه‌ر ١٠ چركه‌دا له سه‌رتاسه‌ری جیهان كچێك ده‌بێته قوربانیی ئه‌م سوننه‌ته نه‌شیاوه.
به‌پێی دوایین سه‌رژمێرییه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لانی كه‌م ٢٠٠ میلیۆن ژن و كچ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا خه‌ته‌نه كراون. له ساڵی ٢٠١٤ به‌م لاوه ٧٠ میلیۆن كه‌سی دیكه به‌م ئاماره‌وه زیاد بوون.
بان كی موون، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك ڕایگه‌یاند هیچكات وه‌ك ئێستا كۆتایی هێنان به‌م مه‌سه‌له پێویست و حه‌یاتی نه‌بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كان خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان زیاتر له هه‌ر شوێنێكی جیهان له ئافریقا باوه، كه هۆكاره‌كه‌شی بۆ مه‌سه‌له ئایینی و فه‌رهه‌نگییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕینی ئه‌ندامی جنسیی ژنان له ژێر ناوی “سوننه‌ت و ئاین”دا به جۆرێك شێواندن و سه‌قه‌ت كردنی ئه‌ندامی جنسیی ئه‌وان داده‌نێ‌و پێی وایه ئه‌م كاره هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه كردن نییه.