مافی دەنگدانی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی تێنەکردنی حەقی ئەندامەتیی هەڵپەسێردرا.
ئێران دوو ساڵە (٢٠١٩-٢٠٢٠) ئابوونەی ئەندامەتیی خۆی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی نەداوە کە بڕی ١٦ میلیۆن دۆلارە. هەر سەبارەت بەوەش مافی دەنگدانی لەسەر هەموو بڕیارنامە و پەسندکراوەکانی ئەم ڕێکخراوەیە هەتا تێنەکردنی ئەو قەرزە ڕاگیراوە.
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی لە هەڵپەسێرانی مافی دەنگدانی ڕێژیمەکەی گرتووە و گوتویەتی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا ڕێگر بووە لە تێکردنی حەقی ئەندامەتیی ئێران لەو ڕێکخراوەیەدا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاتێکدا خۆی لە تێکردنی ٨ میلیۆن دۆلار ئابوونەی ئەندامەتی دەدزێتەوە کە لە ساڵدا بۆ کاری تێکدەرانە بە میلیارد دۆلار خەرجی میلیشیا و ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی لە ناوچەدا دەکا.