وته‌بێژێكی ئه‌رته‌شی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاند كه ئه‌م وڵاته ئاماده‌یه هێزی وشكانیی خۆی بۆ سووریه بنێرێ.
عه‌ره‌بستانی سعوودی له مانگی سێپتامبری ساڵی ٢٠١٤ڕا هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی هێرشی هه‌وایی به‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دژی داعش به‌شداری له‌م عه‌مه‌لیاته‌دا كردووه، ئێستاش باس له ناردنی هێزی وشكانی بۆ ئه‌م وڵاته ده‌كا.
عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاندووه له ئێستادا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه ڕێبه‌رانی به‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی برووكسێل، له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌ی ئێمه ڕێك بكه‌ون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز، بڕیاره ئا‌مریكا له‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندامی به‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تی له برووكسێل پێك بێنێ.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ڕاگه‌یه‌ندرانی ئاماده‌بوونی عه‌ره‌بستان بۆ ناردنی هێزی وشكانی به‌ره‌و سووریه پاش ئه‌وه بووه كه ژێنێراڵێكی ڕووسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌رته‌شی ڕووسیه به‌ڵگه‌گه‌لێكی له به‌ر ده‌ستدایه كه ده‌ریده‌خه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی توركیه خۆیان بۆ چالاكی كردن له نێو خاكی سووریه‌دا ئاماده ده‌كه‌ن.