ئا‌مریكا ده‌ڵێ ڕێژه‌ی شێوهنیزامییانی گرووپی تێرۆریستیی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی” ناسراو به داعش له سووریه و عێراق له چاو ساڵی ٢٠١٤ تا ئاستێكی به‌رچاو له كه‌می داوه. ده‌فته‌ری سه‌ركۆماریی ئۆباما به پشت به‌ستن به‌م زانیارییانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستی دایه، ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی ئه‌م ڕه‌وته كردووه.
گرووپی تێرۆریستیی داعش به‌شێكی به‌رچاو له‌هێزه‌كانی خۆی خۆی له عێراق و سووریه له ده‌ست داوه. به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌فته‌ری سه‌ركۆماریی ئا‌مریكا، ڕێژه‌ی شێوهنیزامییانی ئه‌م گرووپه تێرۆریستییه له‌م دوو وڵاته، له‌چاو ساڵی ٢٠١٤ی زایینی نزیكه‌ی ١ له ٥ دابه‌زیوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گرووپی داعش له عێراق و سووریه نزیكه‌ی ٢٠هه‌زار تا ٣١ هه‌زار و ٥٠٠ شه‌ڕخوازی هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی ئه‌م شه‌ڕخوازانه له ١٩ هه‌زار تا ٢٥ هه‌زار كه‌س مه‌زنده كراوه.
جاش ئێرنێست وته‌بێژی كۆشكی سپی پێی وایه زیانێكی یه‌كجار زۆر به‌ر داعش كه‌وتووه.
له ڕاپۆرتی ده‌فته‌ری سه‌ركۆماری ئامریكادا هۆكاری دابه‌زینی ڕێژه‌ی هێزه شه‌ڕخوازه‌كانی گرووپی داعش، شكست هێنان له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ و ڕاكردنیان به‌هۆی “ڕێوشوێنی توند “ی ڕێكخستنه‌كانی ئه‌م گرووپه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
جگه له‌مانه‌ش “له‌مپه‌ره گهروهركانی به‌رده‌م هاووڵاتییانی بیانی بۆ پێوه‌ست بوون به‌م تۆڕه تێرۆریستییه له سووریه” یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی له كه‌می دانی ڕێژه‌ی هێزه‌كانی ئه‌م گرووپه له‌م وڵاته ڕاگه‌یه‌ندراوه. جاش ئێرنێست پێداگری كردووه كه ئه‌م ڕاپۆرته ئاشكرای ده‌كا كه هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانیش له‌م بواره‌وه شوێندانه‌ر بوون.