چەند کەسایەتیی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد.
ڕۆژی ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی زایینی بەرانبەر بە ٥ی ژوئنی ٢٠٢١ی زایینی چەند کەسایەتیی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان مامۆستا ئەبووبەکر کاروانی سیاسەتمەدار، مامۆستا ئەبووبەکر هەڵەدنی ئەندام پارلەمان و کاک کاوە مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد و لە لایەن بەڕێز مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە سیاسەتمەدار و تێکۆشەری دێرینی حیزبەکەمان و هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی هاوڕێ مستەفا مەولوودی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارەدا باس لە کۆمەڵێک بابەتی سیاسی پێوەندیدار بە دۆخی کورد بەگشتی کرا و هەر کام لە بەشدارانی دیدارەکە ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر بابەتە پێوەندیدارەکان دەربڕی. هەردوو لایەن لەسەر ئەو دۆخە هەستیارەی ئێستای کورد هاوڕابوون و پێیان وابوو کە پێویستە کورد و ڕێبەرانی کورد بە خەمخۆرییەوە ئەو دۆخەی ئێستای کورد هەڵسەنگێنن و بە سیاسەتێکی حەکیمانە مامەڵەی لەگەڵ بکەن.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولایەن جەختیان لەسەر دۆستایەتی دوولایەن و پێوەندییەکان کردەوە.