چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە دەڵێ: هێزەکانی سپای پاسداران وحەشدی شەعبی لە” ئەلمەیادین”ی سووریە خەریکی بەرهەمهێنانی مووشەکهاوێژی ئێرانین.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، ڕۆژی هەینی ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ڕێگای سەرچاوەکانیەوە لە ڕۆژاوای فورات بەدەستیهێناون میلیشیاکانی سپای پاسداران و حەشدی شەعبی عێراق خەریکی بەرهەمهێنانی دڕۆنی مووشەک هاوێژین کە توانای هاویشتنی مووشەکەکانی ئێرانیان هەیە.
هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە میلیشیاکانی سپای پاسداران وحەشدی شەعبی عێراق لە قەڵای” ڕەحبە” لە ناوچەی مەزارع لە شاری ئەلمەیادین، خەریکی بەرهەمهێنانی مووشەک هاوێژن.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە بەرهەمهێنای ئەو مووشەک هاوێژانە لەلایەن کارناسانی سەربازیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە چەند ڕۆژ پێش ئیستاوە بەهاوکاری حەشدی شەعبی عێراق دەستی پێکردوە.