دوو هاووڵاتیی بەلووچ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری پیشین سەر بە شاری ڕاسک لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژران وبرینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی هەینی ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی بەلووچ لە سنووری”سوراپ” پیشین، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی رێژیم کوژران و برینداربوون.
بەپێی ئەو راپۆرتە” جاوید ئاسکانی” خەڵکی گوندی گورشون لە ناوچەی پیشین سەر بە شاری ڕاسک، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رێژیم کوژراوە و تائێستاش ناسنامەی ئەو کەسەی کە بریندار کراوە ئاشکرا نەبووە.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ هەروەها ڕایانگەیاندووە کە “جاوید ئاسکانی” لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە شێوەیەکی ئاسایی لە سەر سنووربوون کە هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم بێ ئاگادارکردنەوە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لێدەکەن ولە ئاکامدا ئاسکانی گیانی لەدەستدەدا و کەسێکی دیکەش بە توندیی بریندار دەبێ.