بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا دەڵێن: میلیشیا شیعەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە عێراقدا بەكەڵک وەرگرتن لە فرۆکە بێفڕۆکەوانە پێشکەوتووەکانی ئێران، هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا.
هەواڵدەریی نیۆیۆرک تایمز، ڕۆژی هەینی ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە زاری بەرپرسێکی پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگری”سیا” لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە عێراقدا بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە پەرەسەندندایە و ئێران ئەو فڕۆکە بیفڕۆکەوانانە دەدا بە میلیشیاکانی عێراقی بە مەبەستی هێرش کردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
بەرپرسانی ئەمریکایی لەم پێوەندییەدا ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئیران، سێ هێرشی سەربازییان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکا وهاوپەیمانان لە عێراقدا.