ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ۱٥ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و پاژینی بانە کوژران و بریندار بوون.
ئەندامانی گروپی شاخەوانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەمەبەستی هەڵاچوونێکی هاوبەش لەگەڵ گرووپی شاخەوانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پاژینی بانە بەڕێ کەوتبوون، کە لە نزیکی شاری سەقز تووشی ڕووداوی هاتووچو دەبن و چوار کەسیان گیانیان لە دەست دەدات و یازدە کەسیش بریندار دەبن کە بۆ چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شیفای سەقز.
شوعلە قادری و ئارشام ئەزیزی و داوود باخیش و کاوە خەسرەو زادە، ناوی ئەو کەسانەن کە ئەمڕۆ لە ڕووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا.