بەرەی یەکگرتووی کورد بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەشداری نەکردنی ئەو بەرەیەی لە هەڵبژاردنەکان ڕۆژی ۲۸‌ی جۆزەردان ڕاگەیاند.
دەقی بەیاننامەکە بەو شێوەیە:
هه‌ڵبژاردن وه‌ک یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کان و کۆڵه‌که‌کانی دیمۆکڕاسییهت له زانستی سیاسی و بەشێکی بەرچاو لە کۆمەڵگای جیهانی قه‌بووڵ کراوه و بۆ گۆڕانکاری له کۆڵه‌که سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه و بۆ ئه‌نجامی ئاڵوگۆڕ به ده‌نگ و ڕای گشتی خه‌ڵک به‌کار ده‌بردرێ.
هه‌بوونی چوارچێوه و زێوارهگهلێ بۆ پاڵێوراوان که له ڕوانگەی مافی مروڤ و ڕای گشتی خه‌ڵکه‌وه خاوه‌نی لانی که‌می تایبه‌تمه‌ندی پێویست بن، شتێکی گونجاو و حاشاهه‌ڵنه‌گره.
له هه‌ڵبژاردنێکی دیمۆکڕاتیکدا، ده‌بێ گشت خه‌ڵکانی لێهاتوو بتوانن هه‌ڵبژێرن و هەڵبژێردرێن. له لایکی تریشه‌وه هه‌بوونی مێکانیزمێک بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و متمانە له‌و که‌سانه‌ی که پێیان له به‌ڕه‌ی خۆ پتر ڕاده‌کێشن پێویسته هه‌تا بە پێی یاسا درێژه به ئیش و کاریان له‌م پێگه هه‌ڵبژێردراوه‌دا بده‌ن.
به‌داخه‌وه به هۆی نه‌بوونی حیزبی کارا و چالاکی سیاسی و ته‌شکیلاتی به هێز و به بڕشتی مه‌ده‌نی له زۆربه‌ی بواره‌کاندا کاندیده‌کان له خوله‌کی 90دا به بێ پێشکه‌شکردنی پلان و بارنامه‌یه‌کی تۆکمه و گه‌ڵاڵه کراو و شایانی به‌ڕێوەبه‌ری و به پێدانی به‌ڵێن و وه‌عده و بانگه‌شه‌ی پووچ و به دروشمی “سه‌ربه‌خۆبوون”، پێ ده‌نێنه ئه‌م گۆڕه‌پانه. له حاڵێکدا به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌ر سه‌ر به یه‌کێک له دوو لایه‌نی پاوانخواز و ریفۆڕم خوازی ئەم وڵاتەن.
ئه‌م دوو ڕه‌وته باوه له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا به بێ ئه‌وه‌ی خۆیان مل کەچ به پێدان و پێشکه‌شکردنی هیچ پلان و بەرنامهیهک بزانن، پشتیوانیان له پاڵێوراوێکی تایبه‌ت کردووه یان هیچ گوشارێکیان نه‌خستووه‌ته سه‌ر پاڵێوراوان هه‌تا به‌ڵێن و وه‌عده‌کانی خۆیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
بینیمان که له‌م خوله‌دا شووڕای نیگابان به چاودێری پاوان خوازانه‌ی خۆی و به مه‌به‌ستی یه‌کده‌ست کردنی هه‌رچی پتری سێ کۆڵه‌که ده‌سه‌ڵاتداریەتی وڵات له هیچ حه‌ولێک پاشه‌کشه‌ی نه‌کردووه و خۆی نه‌بواردووه.
دانیشتوان و خه‌ڵکانی پارێزگا کوردنشینه‌کان به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌وته سیاسییه‌کان، گه‌لێ ته‌نگه‌ژه، چه‌ڵه‌مه و کۆسپی چه‌ند هه‌مبه‌ریان له‌به‌ره، که هه‌نووکه‌شی پێوه بێ هیچ وڵامێکیان پێ نه‌دراونه‌ته‌وه و هه‌رواش چاریان بۆ نه‌کراوه.
دووچاوهکییهکانی نه‌ژادی، ئیتنیکی و ڕەگەزی بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که گەلی کورد به ژماره‌یه‌کی لانی کەم پتر لە 10% ڕێژەی وڵات, له هیچکام له خوله‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماریدا پاڵێوراو و نوێنه‌ری نه‌بێ و ته‌نیا به‌ختی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له پاڵێوراوانی شووڕای نیگابانیان پێ دەبخشرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی که دوای هه‌ڵبژاردن هیچ ڕۆڵێکیان له وه‌لانان و پرسیار لێ کردنیان هه‌بێ.
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد وه‌ک ڕه‌وتێکی ئەکتیڤ له گۆڕه‌پانی سیاسی ئێران له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا (به تایبه‌ت له کوردستان) سه‌ره‌ڕای پێدان و پێشکه‌ش کردنی پلان و بەرنامهیهکی تۆکمه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پاڕله‌مانی و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌کانیش، ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه یه‌ک پاڵێوراویشی له قۆناغه‌کانی هه‌ڵبژاردندا هه‌بێ و دیاره هه‌ر له یەکەم هه‌نگاودا ڕه‌تیان کردوونه‌وه.
به‌ڵێنه‌کانی سه‌رۆککۆمار حەسەن ڕۆحانی و به تایبه‌ت وهپشتگوێدانی سه‌نه‌دی ده مادده‌یی له‌سه‌ر پێکهاتوو، له پێوه‌ند به مافی گه‌لان له لایه‌ن بهڕێزیەوە لە پاڵ چوارچێوەی داخراو و داڕێژراو لە سەر بنەمای جیاوازی و نەبوونی کاندیدێک کە گەڵاڵەیکی کارامەی لە بواری سیاسی, ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ئاست نێودەوڵەتی, ناوخۆیی و ناوچەیی پێ بێت , هیچ ده‌رفه‌ت و هیوایەک بۆ چوونە ناو ئەو ڕەوتە ناهێڵێته‌وه.
به له‌به‌رچاوگرتنی خاڵە ئاماژە پێکراوەکان و ئه‌وه‌ی که به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد هیچ پاڵێوراوێکی متمانە پێکراوی له نێوان پاڵێوراوه‌کاندا نییه، و دەرفەتی چالاکی کارا لەو پڕۆسەدانیە, بەرەی یەکگرتووی کورد لە هەڵبژاردندا بەشداری ناکات.
بەرەی یەکگرتووی کورد
14ی جۆزردانی 1400ی هەتاوی