هاووڵاتییەکی ئیلامی، بە تۆمەتی کوشتنی دوو مەئمووری هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران بە سێ جارئێعدام مەحکووم کرا.
دلاوەر ئەلقاسیمێهر فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی پارێزگای ئیلام لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی “فارس” وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، شوناسی ئەو هاووڵاتییەی بە ناوی “ح.ز” ڕاگەیاندووە.
بە وتەی ناوبراو حوکمی سێ جار ئێعدام ئەو هاووڵاتییە لەسەر بڕیاری لقی ١ی دادگای سزایی ١ی پارێزگای ئیلام بووە.
ئەو هاووڵاتییە ئیلامییە، لەلایەن ئەندامانی لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی کوشتنی دوو مەئمووری هێزە ئینتزامییەکان بە ناوەکانی “محەممەد دەریکوەندی”و”باسرە” لە ساڵی٩٩ی هەتاوی حوکم دراوە.