بەپێی ڕاپرسییەکی نوێ کە لە ئێراندا کراوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەڵێن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی لە ئێراندا بەشداری ناکەین ڕوو لە هەڵکشانە.
هەواڵدەریی ئیسنای سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیم، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بەپێی ئەو ڕاپرسییە نوێیە کە لەهەمبەر بەشداربوونی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێراندا کراوە دەرکەوتووە کە تەنیا لە سەتا ٣٤ی خەڵک وتوویانە کە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی دەکەین.
لەم ڕاپرسییە نوێیەدا کە لەلایەن هەواڵدەریی “ئیسنا”وە کراوە تەنیا لە سەتا ٣٤ی خەڵک دەچنە پای سندووقەکانی دەنگدان.
شایانی باسە کە ئەمە ئاماری خودی ڕێژیمە کە بە پێی سیاسەتی چەواشەکارانەی ڕیژیم لە تەمەنی دەسەڵاتداریدا ئەو ئامارانە ڕاست نین و زۆر کەمتر لەو ڕیژەیە کە ڕیژیم ئاماژەی پێدەکا بەشداریی لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا دەکەن.