کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دۆستی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ڕەبەت ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی ١١ی جۆزەردان کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویست حاجی حوسێن ڕەحمانی خەڵکی گوندی هەنداوێ لە ناوچەی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسێکی کوردپەروەر و دۆست و لایەنگری حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو ، حاجی حوسێن جیا لە خۆشەویستیی حیزبی دێموکرات جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و لە چارەسەریی کێشە و گرفتەکانی خەڵک ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو، پێویستە بگوترێ برایەکی حاجی حوسێن بە ناوی بایز ڕەحمانی پێشمەرگە و تێکۆشەری فیداکاری حیزبەکەمان بوو کە بە داخەوە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی، شەهید بوو و چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.
لەلایەن ناوەندی رایگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسووکاری حاجی حوسێن ڕەحمانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.