چەند کەسێکی چەکداری نەناسراو هێرش دەکەنە سەر بنەماڵەیەک و٨ کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە لە زاهیدان دەکوژن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، چەند کەسێکی چەکداری نەناسراو هێرش دەکەنە سەر بنەماڵەیەکی بەلووچ لە شەقامی نەبوەتی زاهیدان و ٨ کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە دەکوژن.
هەرلەم پێوەندییەدا مەحموود سەعادەتی، فەرماندەی هێزە ئینتیزامییەکانی زاهیدان لە وتوویژێکدا لەگەڵ هەواڵدەرییەکانی ئێران وتی: لەم هێرشە چەکدارانەیەدا ٦منداڵ کە ٣ کچ و ٣ کوڕ کە گەورەکەیان تەمەنی ١١ساڵ بووە و هەروەها ٢ ئافرەت کوژراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە کەسانی چەکدار ئەو بنەماڵەیانە بردووەتە ژووری نووستن و پاش ئەوەی کە بە تەقەکردنی ڕاستەوخۆ ئەو بنەماڵەیانە کووشتووە دەرگای ژوورەکەیان لەسەر داخستوون و گازی ماڵەکەیان بەرداوەتەوە و شوێنەکەیان بەجێهێشتووە.