ڕۆژی یەکشەممە ۳۱‌ی ژانویەی ۲٠۱٦ی زایینی ، کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ۷٠هەمین ساڵوەگەری کۆماری کوردستان لە واشینگتۆن ڕێوڕه‌سمێکیان به‌ڕیوه برد.
سه‌ره‌تا ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و پاشان خوله‌کێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شەهیدان کورد‌و کوردستان و پاشان که‌ریم حه‌سه‌نی بە خوێندنەوەی چەند کۆپلە شێعرێکی هەست بزوێن سەرەنجی بەشداربوانی بۆلای خۆی راکێشا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که خەبات ئیبراهیم پوور وتاری کومیتەی حیزبی له ژێر ناوی. گرینگی لەسەر کۆماری کوردستان وکاریگه‌ریی لەسەرکوردستان بەگشتی و رۆژهەلاتی کوردستان بەتایبەتی دا هەبووە کە بۆتە مایەی گەشەکردنی ناسێۆنالیزم لەناو خەڵکی کوردستان خوێندوه. هەروەها تەوەرێکی تری وتارەکە بۆ مەسەلی شەرو ئاژاوەی له رۆژهەلاتی ناوەراست و جیهانی بە تایبەتی تەرخان کرابوو.
هه‌روه‌ها پەیامی لەقی ۷ی پارتی دێموکراتی کوردستان لەلایەن خەلیل شێروانی خوێندرایەوە و هه‌روه‌ها پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی یه‌کیه‌تیی نیشتیمانی کوردستان لە لایەن سامی ساڵەیی خوێندرایەوە. پاشان بروسکەی کومیتەی پێشمەرگە دێرینەکان لە واشینگتۆن لەلایەن كەریم حەسەنی خوێندرایەوە.
هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا شاعیری گەنج بەش هەروتی چەند پارچە شێعرێکی بە هەست و بەسۆزیان خوێندنەوە کە بوو بە جێگای سەرەنجی بەشداربووان.
دوایین بەڕگەی بەرنامەکە گۆڤەندو هەڵپرکێی کوردەواری بە گۆرانی گوتنی هونەرمەندی لاو فواد نەراقی تاکوو درەنگانێکی شەو درێژەی کێشا