پاپۆڕەکانی هێزی دەریایی ڕێژیمی ئێران لە سەفەرێک بە دەوری دنیادا کە شوێنی مەبەستی وێنێزوئێلایە، لەگەڵ خۆی ژمارەیەک بەلەمی تیژڕەوی مووشەکهاوێژی بردووە کە گومان دەکرێ مووشەکی کیشوەربڕی پێیە و رادەستی دەوڵەتی وێنێزوئێلای دەکا.
بەپێی دیمەنێکی ئاسمانی کە کەوتووەتە دەستی دامەزراوە دەریاوانییەکانی ئەمریکا، “پاپۆڕی موکران” کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە کەنارئاوەکانی باشووری ئێرانەوە بەرەو کەنارئاوەکانی نێونەتەوەیی ڕۆیشتووە ٧بەلەمی تیژڕۆی مووشەکبەری هەلگرتووە و بە نیازە ڕادەستی دەوڵەتی وێنێزوئێلای بکات کە گومانی زۆر دەکرێ ئەو مووشەکانە کیشوەربڕ بن کە ئەوەش جێی مەترسییە بۆ وڵاتان.
ئەو بەلەمە تیژڕەوانە دروستکراوی کۆمپانیای “پیکاپن” کە هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە کەنداوی فارس و دەریای عەممان بەکاریان دێنێ و بۆ هەڵگرتنی مووشەک دروست کراون کە پێشتر کێشەیان بۆ پاپۆڕە ئەمریکاییەکان لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساز کردووە.