هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان پاش ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردان، زیندانییەک بە ناوی :ناسر کەریمی” خەڵکی گوندی نۆبار سەر بە بۆکان، پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی جۆزەران، بە تۆمەتی “تاوانی ماڵی”، لەلایەن ئیدارەی ئاگایی بۆکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی بۆکان، بارودۆخی تەندروستیی تێکدەچێ و بەرپرسانی زیندان بەبێ گوێدان بە بارودۆخی گشتیی ناوبراو، لە ناردنی بۆ بێهداری و نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان خۆیان بواردبوو.
بەرپرسانی زیندان دەڵێن ناسر کەریمی بەهۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی لە دەستداوە و تەرمی ناوبراو بۆ پشکنینی لەش (کالبد شکافی) ڕەوانەی پزیشکی یاسایی ورمێ کراوە .
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەو هاووڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.