٣منداڵی بەلووچ لە گوندی “جەهانگیر ئابادی هودار”ـی سەربە شاری ڕاسک لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان، گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە گوندی “جەهانگیر ئابادی هودا”ی شاری ڕاسک ماڵێکی کەپری کە شوێنی ژیانی بنەماڵەیەکی ئەو گوندە بوو بەهۆی تەقینەوەی گاز ئاگری گرتبوو و بەهۆیەوە ٣منداڵ کە دوویان خوشک و برا و ئەوی دیکەش ئامۆزایان بوو گیانیان لەدەستدا.
جێگای ئاماژەیە کە ٢کەس لەو منداڵانە ڕاستەخۆ لە شوێنی ڕووداوە گیانیان لە دەستداوە و یەکێکی دیکەشیان دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و هەروەها قایمەقامی شاری ڕاسک لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕاگەیاندنەکاندا وتی: هۆکاری ئاگر کەوتنەوە لەو ماڵە تەقینەوە گاز بووە و خانووەکەش خانووی کەپری بووە بۆیە ئاگرەکە زوو تەشەنەی سەندووە بووتە هۆی گیان لەدەستدانی ٣ منداڵ.