وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل: هێزەکانی ئەرتەش بورجێکی ئێشکگریی سووریە لە بەرزاییەکانی گوڵانیان کردە ئامانج.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەرانسە وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند:” کە بورجێکی ئێشکگریی سووریە لە بەرزاییەکانی گوڵان کە هەڵکەوتوو لە ناوچەی ڕۆژاوای هێڵی ئاڵفا کردۆتە ئامانج و خاپووریان کردووە و ئەوەشی زیاد کرد کە ئیسرائیل ناتوانێ پێشێلکردنی سەروەریی ئیسرائیل قبووڵ بکات.
بەپێی هەواڵی ئەو هەواڵدەرییە ئەوە سێهەمین بورجی ئێشکگرییە کە ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل.
جێی ئاماژەیە کە ئیسرائیل لە ماوەی ساڵانی رابردوودا و لەگەڵ دەستپێکی شەڕی نێوخۆیی سووریە بە دەیان جار هێرشی کردۆتە سەر سووریە و ئامانجی سەرەکیی ئەو هێرشانەی پێکانی هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بووە.