لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی، نەیشەکەری حەوت تەپە لەبەردەم دەفتەری بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە، کەسانی زەرەرمەندی کڕینی زەوی لە شاری نوێی پەردیس لە بەردەم بینای دەزگای قەزایی لە تاران، زەرەرمەندانی پڕۆژەی خانووی مێهر لەبەردەم نیزام پزیشکی تەورێز، جووتیاران ومەڕدارانی مەسجد سولەیمان لەبەردەم دەرگای پێترۆشیمی ئەو شارە و کۆمەڵێک لە شۆفێر پاسەکانی شێراز لەبەردەم فەرمانداری ئەو شارە بە ڕێوەچوو.
ناڕازییان دەڵێن تا ئەو کاتەی وڵامی خواست و ویستەکانمان لەلایەن بەرپرسانەوە نەدرێتەوە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێ.