ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژی چالاکانی عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە بەغدا و شارەکانی عێراق، بڵاوکردەوە.
نێردراوی تایبەتی نەتەوەتە یەکگرتووەکان “یوونامی” لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە ٤٨ هەوڵی تیرۆر و بەرنامەی تیرۆر لە دژی ناڕازییان، ڕەخنەگران و چالاکانی سیاسی و مەدەنی کرد کە لە نێوان ساڵی ٢٠١٩ زایینی تا ١٥ی مانگی مەی ٢٠٢١ی زایینی ڕوویداوە کرد.
یوونامی لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند کە زۆرترین بابەت تەقەکردن لە لایەن کەسانی چەکداری نەناسراوەوە ئەنجامدراوە کە ئەو تەقەکردنە بووە بەهۆی کوشتنی لانیکەم ٣٢ چالاکی سیاسی و بریندار بوونی ٢١ کەسی دیکە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ کەس لە ناڕازییان لەلایەن کەسانی نەناسراوە بێسەر و شوێن کراون.
یوونامی لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێ:” بێسەروشوێن بوونی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی عێراق و تێرۆری ئەوان لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە بووە و چالاکانی نێو خۆ و دەرەوەی عێراقیش میلیشیاکانی سەر بە سپای پاسداران بە بکەری ئەو هێرش و تێرۆرانە دەزانن و سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە ئاژاوەچی و هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە دەزانن.
ئەو هەیئەتە توانیویە ٨ هەزار و ١٦٣ بابەت لە پێشێلکاریی بەرچاوی مافی مرۆڤ لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە تۆمار بکات بەڵآم تا ئێستا هیچ تاوانبارێک لە دادگاکانی عێراق داداگایی نەکراون.