گەورەترین کەشتیی بارهەڵگری” خارک” کە سەر بە هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانە لە بەندەری جاسک ئاگری تێبەربووە.
هەواڵدەریی فارس لە زاری پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانەوە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە گەورەترین کەشتیی بارهەڵگری ئەرتەشی ئێران بە ناوی”خارک” لە بەندەری جاسک بەهۆکاری نادیار ئاگری تێبەربووە و تا ئیستاش ئاگرەکە بەردەوامە.
لە کاتیکدا کە هێندیک لە بەکاربەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەڵێن چەندین کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەو کەشتییە برینداربوون هەواڵدەرییەکانی ئێران ئەم هەواڵانە ڕەتدەکەنەوە ودەڵێن لەو ئاگر کەوتنەوەیەدا هیچ کەس بریندار نەبوو
ئاگرگرتنی بەردەوامی کەشتییەکانی ئێران لە دەریاکاندا ئەو گومانەی لەلای چالاکانی سیاسیی دروست کردووە کە هۆکاری ئەم ئاگرتێبەربوونانەی کەشتییەکانی ئێران ئاکامی هەڕەشەکانی ئێرانە لە ئیسرائیل و ئەو کەشتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە ئاگرتێبەردراون.