جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتی: ئەمریکا ڕووبەرووی هەوڵە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست دەبێتەوە.
دانا سترۆڵ، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە١١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوای ئەوەی کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران دەبینەوە تەنانەت ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا تووشی کێشە ببین، “دانا سترۆڵ” لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕێکخراوی” ناوەندی زانیارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” وتی: بەرنامەی دەوڵەتی بایدێن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بریتیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستێوەردان و هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی گەڕانەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا و پێشگرتنە لە گرووپە تێرۆریستەکان.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: بۆ چارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنیا ڕێگە چارە وتووێژ و کاری دیپلۆماتیکە.
دانا سترۆڵ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەهەمبەر دەستێوەردانەکانی حیزبوڵای لوبنان لەو وڵاتە وتی: ئەمریکا نیگەرانە لە وەیکە ئەو گرووپە چەکدارە بەرژەوەندییەکانی خوی و ڕێژیم ئێرانی خستوەتە سەرووی هەموو بەرژەوەندییە گشتییەکانی وڵاتی لوبنان و بەهۆی کارەکانیەوە بوەتە هۆی کێشە و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا.
لەلایەکی دیکەوە “لیندسی گراهام” سێناتۆری کۆماریخواز، ئاشکرای کردووە کە پاش شەڕەکەی ئیسرائیل، ئەمریکا دەیهەوێت یارمەتییە سەربازییەکانی خوی بگەیێنێتە دەستی ئیسرائیل و لەم پێوەندییەدا دەوڵەتی ئیسرائیل داوای یەک میلیارد دۆلار هاوکاریی سەربازیی لە ئەمریکا کردووە.