نەتانیاهوو: ڕووبەڕووی هەموو هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران دەبینەوە، تەنانەت ئەگەر ئەم کارەمان ببێتە هۆی کێشە لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکادا.
بێنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕێوەڕەسمی ناساندنی بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی هەواڵگری مووساد وتی: گەورەترین هەڕەشە کە ئیسرائیل ڕووبەڕووی بووەتەوە هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێرانە بۆ دەسپێڕاگەیشتنی بە چەکی کۆمەڵکوژ و بە هەموو جۆرێک ڕووبەڕووی ئەو ڕێژیمە دەبینەوە.
نەتانیاهوو لە درێژەدا وتی: ڕێژیمی ئێران زۆر جیاوازە لەگەڵ هەموو وڵاتانی دیکە و پێشگرتن لەو ڕێژیمە بۆ دەسپێڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکیی زۆر پێویستە و تەنانەت هێرشی سەربازیی بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئەو ڕێژیمە بە مەبەستی پێشگرتن لە بەرنامەی ناوکیی ئێران پێویستییەکیی حاشاهەڵنەگرە.
نابراو هەروەها ڕایگەیاند کە بەجێگەی ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ هەڕەشەمان لێبکا و بە هەزاران مووشەکی ناوکیی هێرشمان بکاتە سەر و لە نێومان ببا ئەوە ئێمە هێرشی دەکەینە سەر.