دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی ٤هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نیەر”ـی سەر بە شاری سنە، ئەو کەسانە هێشتا دەسبەسەرن و چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نیەر” بە ناوەکانی “پەیام مینبەری، سەریاد مینبەری، کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری”، ئەو کەسانە تا ئێستاش لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم شاری سنە ڕاگیراون.
بەپێی سەرچاوەکان، ئەو چوار هاووڵاتییە پێوەندی تەلەفۆنی زۆر کورتیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان گرتووە و تا ئێستا لە مافی دیتنی بنەماڵەکانیان و هەبوونی پارێزەر بێبەشن.
شایانی باسە کە ئەو چوار هاووڵاتیەی خەڵکی گوندی نیەر لە پێوەندی لەگەڵ بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو گوندە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.