سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئه‌تۆمییه‌كان، بارودۆخی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان بانكه ئورووپاییه‌كان و ئێران هه‌روا ناڕوونه و ئه‌وان له‌م باره‌وه زۆر به وریای هه‌نگاو ده‌نێن و چاوه‌ڕوانی ڕوون بوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ن.
كۆمه‌ڵێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ئورووپاییش له نێو ئه‌م كه‌سانه‌دان كه داوایان له كاربه‌ده‌ستانی ئا‌مریكا كردووه له بابه‌ت مه‌ترسیداربوون، شێواز و به‌شی سات و سه‌ودا ماڵییه‌كان ڕوون كردنه‌وه بده‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌كی بانكی له فه‌رانسه ڕێكه‌وتی ١٣ی ڕێبه‌ندان به هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه هیچ تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له بابه‌ت بارودۆخی ئێستای نێوان ئێران و ئا‌مریكا له گۆڕێ‌دا نییه.
ئه‌م ڕاپۆرته له حاڵێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه كه له ڕه‌وتی سه‌فه‌ری ئه‌م دواییانه‌ی ڕووحانی سه‌ركۆماری ئێران بۆ ئیتالیا و فه‌رانسه، كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی چه‌ندین میلیارد دۆلاری له‌م وڵاتانه ئیمزا كراوه.
وته‌بێژی دویچه بانك، كه بانكێكی گه‌وره‌ی ئاڵمانییه، به هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه‌ی ڕاگه‌یاندووه ئه‌م بانكه به سووك بوونی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا و ئورووپا به‌دژی ئێرانی زانیوه، به‌ڵام له ئێستادا دویچه بانك چاوپۆشی له بڕیاری خۆی له بابه‌ت نه‌بوونی سات و سه‌ودای ماڵی له‌گه‌ڵ ئێران ناكا.
بانكه گه‌وره‌كانی ئورووپا وه‌ك فه‌رانسه و ئاڵمان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به چه‌ندین میلیۆن و ته‌نانه‌ت چه‌ندین میلیارد دۆلاریشیان وه‌ك جه‌ریمه به‌هۆی پێوه‌ندییه بانكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران، به ئا‌مریكا داوه، بۆ نموونه بانكی فه‌رانسه‌وی “بی ئێن پی پاریبا” كه له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردوو، به‌هۆی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ ئێران، نزیكه‌ی 9 میلیارد دۆلاری وه‌ك سزای نه‌غدی به ئه‌مریکا دا.